ئه‌م نامیلكه‌یه له سێ باسی سه‌ره‌كی پێكهاتووه: ١- یادخستنه‌وه... ٢- ڕووداوه‌كان... ٣- چاره‌سه‌ر وئامۆژگاری...
Author: صڵاح فائیق مه‌ردان
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
دانه‌ری ئه‌م كتێبه باسی ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌ویش به‌باسكردنی ژیانی ئیمام بوخاری ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ، پاشان به پێناسه‌كردنی سه‌حیحی بوخاری وشروحه‌كانی وهه‌وڵ وجهودی زانایانی ئیسلام له‌سه‌ری...
Author: عه‌بده‌لموحسن كوری حه‌مه‌د ئه‌لعه‌باد ئه‌لبه‌در
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: خدر نه‌ژاد كوردستانی
لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م كتێبه باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به رۆژوه‌وه هه‌یه، له پێناسه‌ی رۆژوو فه‌رزه‌كانی و سوننه‌ته‌كانی و مه‌رجه‌كانی و به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی و پاداشتی رۆژوان له دونیا و قیامه‌تدا.
Author: عه‌بدولڕه‌حمان نه‌جمولدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com
بابه‌تێكی پوخته ده‌باره‌ی مانای خۆیه‌كلاكردنه‌وه و گرنگی وپله‌ی نییه‌ت پاكی، هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی مه‌ترسی ڕوپامایی وجۆره‌كانی وبه‌شه‌كانی...
Author: سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: شاخه‌وان جه‌واد
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
مردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه له كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه له باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.
Author: هێمن عه‌بدولعه‌زیز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org